چوومە جەرگەی ئەهلی دڵ جەرگێکی بێ داغم نەدی
نـاڵەیی بولبــول لە بــاغا بـــێ قڕەی زاغــم نـــەدی
عالەمێکم دی نــەخـۆش و یــەک کەسی ساغم نەدی
دوور لــە مەردانی خــودا غەیری قوڕمساغم نەدی
حاجی قادر
💯مامۆستا هەژاری ڕەحمەتی ئەڵێ: "من بۆ ماوەیێک بوومە کومونیست، ڕاستیەکەشی ئەوەیە تۆ چەنێ بەڵەد گۆرانی ژاپۆنییت منیش ئەوەندە بەڵەدی کومۆنیستی بووم،
لە لوبنانەوە لەگەڵ چەند هەڤاڵێ چووینە بەرلین، ڕۆژێکیان دەعوەتی مووزەخانە بووین، چاوم کەوتە بێشکەیێکی ڕازاوە بە مەخمەڵی سەوز داپۆشرابوو. لە دڵخۆما ووتم داخۆ ئەوە کام ئەسحابە یا ئەولیا بێ؟
ووتیان: لنینە.
لە لایێکیترەوە عەینی بیێشکە بگرە جوانتر، ووتم ئەوە کێیە؟ ووتیان: مارکسە.
ووتم ها ها
ئێوە ئاوا ڕێز و حورمەت دا ئەنن بۆ گەورە پیاوانتان، بەڵام دەرسی جووجەڵە کومۆنیستەکانی ئێمە وا ئەدەن کە کێلی گەورە پیاوانمان بدەنە بەرشەق."
🌀مێژووی کورد لە گەورە پیاوا کەمتر نیە لە گەلانی ناودار، لە هیچ بوارێکدا.
بەڵام لە تەوازوعی خۆیان و کەمتەرخەمی ئێمە و بێ وەفایی ڕووناکبیران بەرچاونین.
بنەماڵەی فرەمان هەیە لە ئایینەو ئەسەمووڵا یا شامی شەریفی جاران یا بیتالمقدس یا حەرەمەین شەریفەین یا بەڵخوبوخارا یا داروسەلامی ئەوسا یا میسری سەلاحالدین ناسراوترن.
لە دووروڵاتیش هەر لە بیری دایکی نیشتمانا بوون.
(الا حیّ بیتوشاً)ی عبداللە بەیتووشی و نامەی نالی لە ئەسەمووڵەوە بۆ شارەزوور و ئیبراهیم شەرقاوی شێخی ئەزهەر بۆ هەورامان ئەیسەلمێنێ کە پیاوانمان چەنێ پیاو بوون.
داخی داخانـــم ئەم چاڵی عــەرزە
چۆن بوو بە ماوای ئەو خێڵە بەرزە
(نامی)
💠لە 2٥مین ساڵی وەفاتی حەزرەتی شێخی سیراجالدین قدس اللە روحە باران شافع شانازی ئەکا کە هەموو لاپەڕەکانی بە ناوی ئەو پیرە ژیرەوە بڕازێنێ.
کەسێ کە لە بەرچاوی دۆست و دوژمن زانا بوو، دانا و توانا بوو، حەکیم بوو، پیاوناس بوو، گیا ناس بوو، ناودار بوو، ناندار بوو، میواندار بوو، سوارچاک بوو، تیرەناز بوو، ڕەزاسووک و میهرەبان بوو، دڵسۆزی عیلم و عیرفان بوو، خزمەتکاری هەژاران و سەرپەنا بۆ بێ کەسان بوو. لە هەموو مەنێکا پڕ بوو، دیواندڕ بوو، لە کۆڕی زاڵماندا ئازا و چڕ بوو.
🌀دەسەڵاتدارانی وەرئەگرت بۆ بەرژەوەندی لێقەوماوان، دۆعا و دڵنەوایی شۆڕشگێڕانی ئەکرد. هیچکەس نەیدی و نەیبیست لە کۆڕی دانیشتنی لابدا لە ئەدەب و تەربیەتی عارفان و خواناسان. نە بەدەم نە قەڵەم نە ئیشارە سووکایەتی بە کەس نەکرد. جوابی پرسیاری هەمووانی ئەدا چ ئاشنا چ بێگانە. هەرگیز خاڵی نەبوو ماڵی لە میوان، خانەقای لە غەریبان، حوجرەی له فەقێیان، بیمارستانی لە نەخۆشان و تیمارستانی لە مەدهۆشان.
▫️ڕووخۆش و ميهرەبان بوو لەگەڵ هەرکەسێ ڕووبەڕوو دەبويەوە.
دانيشتواني کۆڕي بەهرەمەند ئەکرد لەو پێويستيەي کە ئەيانويست.
لە سەر بنەماي (إذا أتاكم كريمُ قومٍ فأكرِموه) خەڵاتي ناوداراني ئەکرد.
ڕێز و حورمەتي زيادەي بۆ سەييد و مەلاوفەقێ و هەتيو دائەنا.
کەمايەتي کەسايەتي نەبوو تا بە تەوهين و تەحقير پڕي کاتەوە.
حاشا هەڵنەگرە کە بە ڕيشەو گەڵاو گوڵي کۆساڵان پتر لە هەزاران نەخۆشي چارەسەر کردوە.
کهشف و شهود نفي و اثبات دائرهی عشرين، بقای ضمنيه الکبري عالهمي عيرفان به شاهيدي پياوان کاري ئێمە نيە، بۆ خەليفە ئەحمەد بالکو مامە کەريم کەمتاران و مامۆسا مەلا باقر و مامۆساي فەنايي.
لە ناو قەومي کوردا زاتي ئاوا حەيفە شانازي پێوە نەکەي بە ناوي (سەرخێڵ).
اي بسي اصحاب کهف اندر جهان
پهلوي تو پيش تو هست اين زمان
يار با او ، غار با او ، در سرود
مهر بر چشمست و بر گوشت چه سود
(مولانا)
جێماوی خێڵ خاسان
میرزای ههورامی
🌀به زودی فصلنامه باران شافع @baran_shafea( نهمین شماره بهار 1400)
@mirzaehawrami